نێچیرڤان بارزانی: ده‌نگمان پێ بده‌ن تا چوار ساڵـــی تر درێژه‌ بە پرۆژەکانمان بدەین

حجم الخط: Decrease font Enlarge font
image

ده‌قی وته‌ی نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ ئاهه‌نگی ده‌ستپێکی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی لستی 110 :
بەڕێز جەنابی سەرۆك. بەڕێزان ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتیی پارتیمان. ئەندامان و دۆستان و لایەنگرانی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئێوارەتان باش و هەموو لایەكتان زۆر بەخێر بێن بۆ ئاهەنگی دەستپێكردنی بانگەشەی هەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان.

بەڕێزان، جەنابی سەرۆك ئاماژەی بە زۆر لایەن دا لە مێژووی پڕ لە سەروەریی پارتی دیموكراتی كوردستان، بەڕێزیان هەموو ئەو كەسانە و قارەمانەنەیان بە بیر ئێمە هێنایەوە كە گیانی خۆیان كردە قوربانی لە پێناو ئازادیی كوردستان و داوای لێ كردین بەردەوام بین لەسەر رێبازی كوردایەتی و پێشكەوتن و دیموكراسی بۆ بەدیهێنانی دادپەوەری و یەكسانی بۆ تەواوی خەڵكی كوردستان، هەر لەم ڕۆژەدا سەری رێز و نەوازش بۆ ئەم قارەمانانە دادەنوێین كە لەم رێگەیەوە گیانیان كردە فیدا بۆ ئەوەی ئێمە ئەو رۆژە ببینین، سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی ئەو پێشمەرگە قارەمانانە دەكەین كە لەم رێگە سەختەدا زەحمەتیان كێشا و خەباتیان كرد بۆ ئەوەی ئێمە ئەو رۆژە ببینین،

ئێمە ئەمڕۆ لێرە بە جەنابی سەرۆك دەڵێین ئێمە پشتگیریت دەكەین و سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان پشتگیری بەڕێزیانە

جەنابی سەرۆك داوای كرد بە گوڕ و تینێكی زۆرەوە سەروەریی پێشخستنی كوردستان درێژە پێ بدەین، ئێمە ئەمڕۆ لێرە بە جەنابی سەرۆك دەڵێین ئێمە پشتگیریت دەكەین و سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان پشتگیری بەڕێزیانە، دوای 19 رۆژی تر پرۆسەی دەنگدان دەست پێدەكات و داوا لە دەنگدەرانی كوردستان دەكەین كە بڕیاری دروست بدەن بۆ هەڵبژاردنی باشترین لایەن كە ئەویش بێشك پارتی دیموكراتی كوردستانە، با كەس لەوە دوو دڵ نەبێ چونكە پارتی دیموكراتی كوردستان زامنی پێشكەوتنی كوردستانە، ئێمە لە پارتی دیموكراتی كوردستان داواتان لێدەكەین پشتگیری لەو دەستكەوتە مەزنانە بكەن كە بە دەستمان هێناون و ئامانجی ئێمە زیاتر پێشخستنی كوردستان و هەموو ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستانە،

سوپاسی سەركردایەتی و لەخۆبوردوویی پارتی دەكەین كە بناغەی بنیادنانی كۆمەڵگەیەكی شارستانی داڕشتووە و هێزی سەرەكی بووە لە بەدەستهێنانی ئەم دەستكەوتانەی كە ئەمڕۆ ئێمە هەمانە، سوپاسی پارتی دەكەین كە هێزی سەرەكیی ئاوەدانكردنەوە و پێشكەوتنی كوردستان بوو، ئێمە داواتان لێدەكەین متمانەمان پێ بدەن بۆ ئەوەی چوار ساڵی تریش بەردەوام بین لەو پلان و بەرنامەیەی كە دەبێتە هۆی باشتركردنی ژیانی خەڵكی كوردستان لە هەموو بوارەكاندا، داوا لە دەنگدەرە بەڕێزەكان دەكەین پشتگیری لە هەوڵەكانمان بكەن بۆ پاراستنی كوردستانێكی ئارام و سەقامگیر و خۆشگوزەران تاوەكو ژیانێكی پڕ بەختەوەری بۆ نەوەكانمان مسۆگەر بكەین كە ئەوەش خەونی باب و باپیرانمان بووە،

بێشك ئێمە رێگایەكی سەختمان بڕی و زۆر دەستكەوتی مەزنمان بە دەست هێناوە، لە كاتێكدا ئێمە ئەو دەستكەوتانەمان بە دەست هێناوە كە خەڵكێك ئەوەیان بە خەون دەزانی، بەڵام بە هەوڵ و كۆشش و ماندبوونی هەموو لایەك ئەو خەونانەمان هێنایە دی، چەند ساڵێكە خەڵكانێك بە بەرنامەیەكی چڕ كار دەكەن بۆ شێواندنی راستییەكان و كەمكردنەوەی بەهای ئەو دەستكەوتە مەزنانەی كە بە دەست هاتوون، ئێمە لە پارتی دیموكراتی كوردستان گوێ نادەینە رەخنەی دوژمنكارانە و قسەی هەڵبەستراو،

ئێمە وەك پارتی بەردەوام دەبین لەسەر بەرنامەی خزمەتگەیاندن بە كوردستان لە رووی سیاسی و ئابووری و سەقامگیری و ئاوەدانییەوە

ئێمە وەك پارتی بەردەوام دەبین لەسەر بەرنامەی خزمەتگەیاندن بە كوردستان لە رووی سیاسی و ئابووری و سەقامگیری و ئاوەدانییەوە، رێگامان دیارە و پشت بە خودا بەرنامەشمان روونە كە دەتوانین ئەوە جێبەجێ بكەین، ئێمە لە پارتی كارمان كردووە كە گەلی كوردستان بە هەموو نەتەوەكانییەوە لە كورد و توركمان و كلدان و ئاشووری و سڕیان و ئەرمەن و هەموو پێكهاتەكانی دیكە بە ئارامی پێكەوە بەشدار بن لە پێشخستنی كوردستان، پارتی دیموكراتی كوردستان زامنی ئەو پێكەوەژیانەیە لە كوردستاندا، تا ئێستا ئەركەكانمان تەواو نەبووە و بەردەوام دەبین بۆ ئەوەی بگەینە پێشكەوتن و ئازادیی زیاتر، ئێمە دەبێ ئابووریمان بەهێز بكەین و دەرفەتی كاری زیاتر بۆ گەنجانمان مسۆگەر بكەین و بایەخی زیاتر بە بێ سەرپەرشت و پیر و خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان بدەین،

هەروەها بێشك لە ئامادەباشیی تەواوداین بۆ هەر رووبەڕووبوونەوەیەك كە كاریگەریی خراپی هەبێت لەسەر ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی كوردستان، رۆڵە دڵسۆزەكانمان لە هێزەكانی پێشمەرگە و پۆلیس و ئاسایش و دەزگا ئەمنییەكان شەو و ڕۆژیان دەكەنە یەك بۆ پاراستنی ئارامی و سەقامگیری و رووبەڕبوونەوەی هەر تەهدیدێك بۆ هەرێمی كوردستان، ئێمە خۆشحاڵین كە دەبینین هاووڵاتیانی ئێمە لە سەردەمێكی مێژوویی زێڕیندا دەژین و خۆشحاڵین بەوەی كە پارتی موساهەمه‌ی كردووە لەو خۆشگوزەرانییەی ئەمڕۆی كوردستان كە لە هیچ سەردەمێك گەلی كوردستان ئەو رەوشەی بە خۆیەوە نەبینیوە،

پارتی واتە پێشكەوتن، ئاوەدانی، ئایندەیەكی رۆشەن بۆ گەلی كوردستان، بەختەوەری و پێكەوەژیان لە نێوان تەواوی نەتەوە و ئایینەكانی كوردستان

فراوانبوون و پێشكەوتن لە هەموو شوێنەكانی كوردستان دەبینین و پارتی زامنی پاراستن و بەردەوامیی ئەو دەستكەوتانەیە، ئەمڕۆ رێژەی هەژاری بە پێی ئاماری رێكخراوەكانی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان لە هەرێمی كوردستان لە 5%ـیش كەمترە كە بە بەراورد لەگەڵ عێراق كە رێژەكەی 23%ـە، پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەوڵی بەردەوامدایە بۆ ئەوەی هەژاری لە كوردستاندا نەهێڵێ، هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان شایستەی ژیانێكی باشترن و پارتی دیموكراتی كوردستان ئامادەیە ئەو ئەركە لە ئەستۆ بگرێ و ئەو ئامانجە بۆ كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان بهێنێتە دی، ئێمە وەك پارتی دیموكراتی كوردستان هەموو ئەندام و دۆستان و لایەنگرانمان هان دەدەین و داواشیان لێدەكەین كە بە شێوەیەكی جیددی بەشداری لە هەڵبژاردن بكەن و دەنگ بە پارتی دیموكراتی كوردستان بدەن و ئێمە دڵنیاین كە تەواوی ئەندام و لایەنگر و هەوادارانمان بەشداری لە دەنگدان دەكەن و دەنگ بۆ ئەمڕۆ و ئایندەی كوردستان دەدەن كە پارتی دیموكراتی كوردستان سەروەری دابینكردنی ئەو ئایندەیەیە،

پارتی واتە پێشكەوتن، ئاوەدانی، ئایندەیەكی رۆشەن بۆ گەلی كوردستان، بەختەوەری و پێكەوەژیان لە نێوان تەواوی نەتەوە و ئایینەكانی كوردستان، ئەوەیە پارتی دیموكراتی كوردستان. خەڵكی خۆشەویستی كوردستان، ئەندامانی پارتی لە پرۆسەی دیموكراسیدا گەیشتنە دەسەڵات كارێكی ئاسان نییە و پێویستی بە پشتیوانیی گەل و دەنگی میللەتە و هەر تاكە دەنگێك سەنگ و قورسایی خۆی هەیە، بە دەنگی ئێوە پارتی دەتوانێ جارێكی تر بەهێزترەوە بگاتە دەسەڵات و خزمەتی كوردستان و هاووڵاتیانی كوردستان بكات، ئێمە لە پارتی دیموكراتی كوردستان كارەكانمان شایەتی قسەكانمانە و ئاوەدانیی كوردستان بەڵگەی زیندووی سەركەوتنی بەرنامەی پارتی دیموكراتی كوردستانە، سیاسەت و هەڵوێستی دروستی پارتی لە لای هەمووان بە كردەوە روون و ئاشكرایە، پارتی شانازی بە حكومڕانیی خۆی دەكات كە پڕ بووە لە ئاوەدانكردنەوەی كوردستان، ئەمڕۆ وەك هێزێكی كاریگەر لە گۆڕەپانی سیاسیی هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە ڕۆڵ دەگێڕێ،

پارتی دیموكراتی كوردستان شانازی بە پشتیوانیی خەڵكی كوردستان دەكات كە توانیوێتی ئەو رۆڵە بگێڕێ، بێگومان ئەم هەڵبژاردنە زۆر گرنگە و جێگەی بایەخی ئێمەیە وەك پارتی دەرفەتێكی باشمان لەپێشە بۆ بەدەستهێنانی دەستكەوتی زیاتر لە ساڵانی داهاتوو، چونكە ئەزموون و شارەزایی ئێمە لە هەموو لایەك زیاترە و خەڵكی كوردستانیش دەتوانن بە چاوی خۆیان راستییەكان ببینن، ئەمە ئەو كاتە دێتە دی كە هەموومان بە یەكەوە بەشدار بین لە هەڵمەتی هەڵبژاردندا.

هاووڵاتیانی ئازیزی كوردستان. ئێمە داوای متمانە لە ئێوە دەكەین، داوای پشتگیری لە ئێوە دەكەین، بەڵێنتان پێدەدەین كە پارتی دیموكراتی كوردستان بە نوێنەرایەتیی ئێوە كار دەكات بۆ بنیادنانی كوردستانێكی باشتر و گەشاوەتر لە ئایندەدا. بەڕێزان و خۆشەویستان. لێرەدا زۆر بە كورتی پێتان دەڵێم متمانە و دەنگ لە ئێوە كار و خزمەتگوزاریش لە ئێمە، ئێوە بە دەنگی خۆتان بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان بەشداری لە بەرەوپێشبردن و پێشخستنی كوردستان دەكەن، هیوادارم هەموو لایەكتان هەست بەو بەرپرسیارێتییە بكات و رۆژی بڕیاردان كە 21-9ـیە بەرەو سندوقەكانی دەنگدان بچین و دەنگ بە پارتی دیموكراتی كوردستان بدەین كە ژمارەكەی 110ـیە. لە كۆتاییدا شاد و سەركەوتوو بن بەرەو هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد، دڵنیام بە دڵسۆزی و كوردپەوەریی ئێوە پارتی دیموكراتی كوردستان هەمیشە وەك سەرقافڵە و پێشەنگ لە كوردستان دەمێنێتەوە، چاوەڕوانی هیممەتی ئێوەین و بەخێر بێن سەر چاو.

  • email أرسل إلى صديق
  • print نسخة للطباعة
  • Plain text نسخة نصية كاملة