به‌یاننامه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی یه‌کگرتووی کورد له‌ نیو ساوس وێڵز ـ ئوسترالیا ..به‌بۆنه‌ی رووداوه‌کانی که‌رکووکه‌وه‌

حجم الخط: Decrease font Enlarge font

زۆر به‌ دڵگرانیه‌وه‌ ده‌ڕوانینه‌ ئه‌و باره‌ ئاڵۆزه‌ی پاشماوه‌کانی به‌عسی فاشیست و هاورده‌کانی سه‌رده‌می ته‌عریب له‌ شاره‌ دێرینه‌که‌ی کوردستان ـ که‌رکووک ـ وناوچه‌ دابڕاوه‌کانی تری کوردستان دروستیان کردوه‌ ، به‌ مه‌به‌ستی درێژه‌پێدان به‌ سیاسه‌ته‌ کانی سه‌رده‌می رژێمی دیکتاتۆری رابووردوو، له‌ هه‌مان کاتدا ده‌ستخۆشی له‌ بڕیاری سه‌رکردایه‌تی کوردستان ده‌که‌ین به‌ ناردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ بۆ ئه‌و ناوچانه و، داوکارین ئه‌و هێزانه‌ نه‌کێشرێنه‌وه‌ تاوه‌کوو به‌ ته‌واوی ناوه‌ڕۆکی ماده‌ی سه‌دوچلی دستووری عیراق جێبه‌جێ ده‌کرێ وکه‌رکووکی شاری شیرینمان دێته‌وه‌ باوه‌شی کوردستانی ئازیز

۰

کۆمه‌ڵه‌ی یه‌کگرتووی کورد له‌ نیوساوس وێڵزـ ئوسترالیا

۳ی مارسی۲۰۱۱

  • email أرسل إلى صديق
  • print نسخة للطباعة
  • Plain text نسخة نصية كاملة